ڕۆژژمێری کوردی
ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
1 - ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بوو.
2 - مانگەکان بە زمانی کوردین و لەگەڵ ئێرانی زۆر جیاوازن (پێشتر ناومان برد -- لێرە کلیک بکەن -- )